مۆنیۆمێنتی شەهیدانی کوردستان

گەلی کوردستان بە درێژایی مێژوو لە پێناو مانەوە وژیانی سیاسی وشۆناسی نەتەوەییەکەیدا هەمیشە لە بەرەی بەرگریکردن لە خاک ونیشتیمانی دابووە . بە سەدان هەزار کەس لە سەر ئەم باوەرە روح و گیانیان بەخشیوە. گەلی کورد هەمیشە لە بەرەی بەرگریکردن دا بە شێوەی ئاشتیخوازانە داوای ژیانێکی مەدەنی کردووە لە سەر زێد وئەو نێشتیمانەی خودا پێ ی بەخشیوە بەلام داگیرکەران ودوژمنانی دەمارگیر وفاشیست وشۆفینی بە ئەقلێکی سەربازی ودیکتاتۆری وەلامی کوردیان داوەتەو وبۆ سرینەوەی رەگەزی کورد بە پڵانی پێشوەختە بریاری جینووسایدی کوردیان داوە.بۆ رێز گرتن لەبەهای خوێنی بە ناحەق ڕژاوی شەهیدانی کوردستان، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بریاری دروست کردنی مۆنیۆمێنتی شەهیدانی کوردستانی داوە ولە ٢٠٢٤ بە فەرمی دەرگای بە رووی هاولاتیان دەکرێتەوە.