ئەرک وپەیامی مۆنیۆمێنتی شەهیدانی کوردستان:
ئەفراندن و وێناو ئەرشیف کردنی تەواوی ئەو رووداوە مەرگەساتانەیە کە دەچنە خانەی کۆمەلکوژی بە دید وئاستێکی فکری و فۆرمیکی هونەری بەرز وەک : ( پەیکەر وتابلۆ بەلگەی باوەرپێکراو، کتێب بە هەموو جۆرەکانیەوە ) تاکوو راستیەکان ون نەبن وهەلویستیەک لای مرۆڤ درووست ببێ بە مەبەستی لێکۆلینەوە وبەدواداچوندا.
مۆنیۆمێنت کار دەکات تاکوو لە رێگەی هونەر وسینەما وئەدەب و موزیک جینووسایدی کورد لە خەمێکی ناوخۆیی بیکاتە خەمێکی ئینتەرناشنال.
هونەرمەندانی کوردستان بە سپۆنسەری مۆنیۆمێنت دەتوانن تاوانی جینووساید بە زیندوویی رابگرن وبە نەمری وکاریگەر هێشتنەوەیان پەیامێکی مۆرالی ویاسایی وسیاسی بە جیهان بگەینن واتا بە زمانی هونەر وئەدەب وموزیک وسینەما هێز وهەژموونی کورد کاریگەرتر بێت بە سەر سیاسەتی دەولی تاکوو چیتر کورد نەکەوێتە بە شالاوی سیاسەتی پاکتاوی رەگەزی وبە زۆرەملێ کۆچ پێکردنیان لە سەر خاک ونیشتیمانیان.
هەر وەها کتێبخانەی نیشتیمانی مۆنیۆمێنت ئەرکی ئەرشیف کردن وپاراستنی تەواوی ئەو بەلگەنامانەیە کە بە شێوەی نووسراو ،بیستراو، بینراو، زارەکین لە ئەستۆ دەگرێت ، کەباشترین سەرچاوەی باوەرپێکراون بە مەبەستی بایەخدان وبنیاتنانی مێژوو و داهاتوویەکی گەش بۆ نەتەوەکەمان. ئەرشیفی کتێبخانەی مۆنیٶمێنت دەبێتە سەرچاوەیەکی گرنگ بۆلێکۆلینەوە وتوێژینەوە لە بواری کۆمەلکوژی گەلی کوردستان.
هەموو ئەو مێوانانەی بە فەرمی بانگهێشتی کوردستان دەکرێن لە رێورەسمێکی پڕۆتۆکۆڵی دا وەک رێز گرتنێک لە شەهیدانی کوردستان هەڵدەستن بە دانانی تاجە گولینە لە مۆنیۆمێنتی شەهیدانی کوردستان.هەر وەها لە هەمبەر ئەو جەنگە نەرمەی کە دوژمن لە دژی دژی کۆمەلگاومێژوو و پیرۆزییەکانی گەلی کوردستان بەرپای کردووە ،مۆنیۆمێنتی شەهیدانی کوردستان بە هاوکاری خوێندنی بالاو وەزارەتی پەروەردە پڵان دارێشتووە هەموو قوتابی ولاوانی کوردستان سەرەدانی مۆنیۆمێنت بکەن تا لە رێگەی بینینی فیلمی دیکۆمێنتاری ومۆزەخانە وئەرشیفی مۆنیۆمێنت زیاتر ئاشنای مێژووی پڕ لە سەروەری وژان وخۆراگری گەل وگیانفیدایی پێشمەرگە بن ولەو سۆنگەیەوە متمانە وباوەربوون بە کیان وخاک ومێژوو و نیشتیمان لە دل وهزریان قوولتر و بەهێز تر بێت ،بەو جۆرە دەتوانین پیلانی دوژمن لە جەنگی نەرم پووچەل وسڕ بکەین.
تەواوی بۆنەکانی نەتەوەیی وماتەمینی لە نێو بالەخانەی مۆنیۆمێنت وهۆڵی کونفرانس وشوێنی تایبەتی گردبوونەوەی جەماوەری ساز دەکرێن.